Telegram Group Search
💥ژمارەی دەستگیرکراوانی شاری شنۆ گەیشتە ١٣ کەس

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣، چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "حسامەدین مەحموودی" خەڵکی گوندی کانی سۆرخ، "ئومید ڕەشیدپاک" خەڵکی گوندی "عەلی ئاباد"، "فەخرەدین مودەرسی" خەڵکی گوندی "دێشەمس" و "ڕەحیم ڕەفعەتی" خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی دەسبەسەر كران.

بە دەستگیرکردنی ئەو چوار هاووڵاتییە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەستگیرکراون گەیشتە ١٣ کەس.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەو هاوڵاتییانە نییە.




🔹٥٥٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥کوژرانی کۆڵبەرێکی دیكە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی جەلال سوهرابی، تەمەن ٤٣ ساڵ، باوکی دوو کچ و خەڵکی گوندی "تاژان"ی سەر بە شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییی سنوورەکانی شاخی "سوورکێو"ی ئەو شارە کوژراوە.

بەپێی زانیارییەكان ئەو کۆڵبەرە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران سینگی پێکراوە و بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە. ناوبراو ساڵی ڕابردووش جارێکی دیکە بریندار کرابوو.




🔹٥٥٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مامۆستایانی سنە سەرەڕای هەڕەشە و بانگهێشتی دەزگا ئیتلاعاتییەکان

سەرەڕای بانگهێشت و هەڕەشە كردن لە لانیکەم حەڤدە مامۆستا لە شاری سنە، کۆبوونەوەی ڕۆژی مامۆستایان لەم شارە بە ئامادەبوونی چالاکانی ئەم یەکیەتییە لە نێویاندا لوقمان ئەفزەلی، مامۆستای دوورخراوە، بەڕێوەچوو.

لوقمان ئەفزەڵی پێشتر بە بڕیاری دەستەی لێکۆڵینەوەی پلە یەک لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگای سنە، سزای دوو ساڵ دوورخرانەوە و گۆڕینی ئیجباریی شوێنی خزمەتی بۆ پارێزگای ئەردەبیل بەسەردا سەپێنرا.




🔹٥٥٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ڕۆژتان باش

▪️دیمەنی جوانی كەلی خان و بەردە ڕێقناوی




🔹٥٥٧ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥بەهۆی بارانی بە لێزمە بەشێکی زۆر لە گەنم و جۆی کرماشان کەوتوون و زیانێکی زۆر بە وەرزێڕان گەیشتووە.




🔹٥٥٧ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥بارانی بەخوڕ لە ڕوانسەر، کامێران و سەلاس باوەجانی و دروست بوونی لافاو




🔹٥٥٧ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥سنە

بەردەوامیی ناڕەزایەتی و دروشمنووسینی كچانی ئازادیخواز لە بەرامبەر حوكمی لە سێدارە دانی ئازادیخوازان و هونەرمەندان لە لایەن ڕێژیمی پەت و سێدارەوە




🔹٥٥٧ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥کتێبی زەماوەندی سۆنە لە نووسینی فەرید سەفاری چاپ و بڵاو کرایەوە

لە ڕۆژانی رابردوودا کتێبی زەماوەندی سۆنە، لە نووسینی فەرید سەفاری ناسراو بە فەرید ڕاژین، چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم کتێبە حەوتەمین کتێبی ئەم نووسەرەیە کە تایبەت بە منداڵانی گرووپی (ب)یە و لە ١٢ لاپەڕەدا ئامادە کراوە.
کتێبەکە لەلایەن وەشانگەی زانستەوە چاپ کراوە.

ئەم نووسەرە پێشتر چەند کتێبی دیکەی پێشکەشی منداڵانی کوردستان کردووە کە بریتین لە: کۆتری ئاشتی، قارەمانی کوێستان، خرتێ، کەورێشکەخۆ بە زل زان کە لەم نێوانەدا کتێبی خرتێ لە ساڵی ڕابردوودا بوو بە براوەی ساڵی پارێزگای سنە.

فەرید ڕاژین ئەندامی ناوەندی نووسەرانی کوردستان و بەرپرسی ئەنجۆمەنی ئەدەبیی ئاڵایە.




🔹٥٥٧ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥لەنێوبردنی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەكان لەلایەن ئەرتەشی ئەمریکاوە

سێنتكام; فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە سێ سیستەمی ئاسمانیی بێ سەرنشین (UAS) لە ناوچەی ژێر كۆنتڕۆڵی حوسییەکان كە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانی دەكرێن، بە سەرکەوتوویی لەنێوبردووە.

سێنتکام نووسیویەتی: دەرکەوتووە کە ئەم سیستمانە مەترسییەکی زۆر بۆ سەر ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە دروست دەکەن. ئەم کارانە بۆ پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی و سەلامەتترکردنی ئاوە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەشتییە ئەمریکییەکان و هاوپەیمانان و بازرگانییەکان ئەنجام دەدرێن.




🔹٥٥٧ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥شنۆ; دەسبەسەر كردنی هاووڵاتییان بۆ ١٤ كەس بەرز بووەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣، ئارمان ئیبراهیمی، دانیشتووی گوندی "ئالیكاوێ" سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری دەسبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوەتەوە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٣ هاووڵاتیی دیكە لە شنۆ لە ژێر ناوی بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەتی نەورۆزد لە لایەن بەكرێگیراوانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر كرابوون.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، زانیاریی ورد لەسەر تۆمەت و چارەنووس و شوێنی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە




🔹٥٥٧ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥كوژرانی هەشت سەربازی سووری لە هێرشی ئاسمانیی ئیسڕائیل بۆ سەر دیمەشق

وەزارەتی بەرگریی سووریە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق، هەشت سەربازی ئەم وڵاتە برینداربوون.

وەزارەتی بەرگریی سووریە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە، هێرشی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە بەرەو "یەکێک لە شوێنەکانی نزیک دیمەشق" زیانی ماددیشی لێکەوتووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیك سووریەوە بڵاویکردەوە، هێرشەکە بۆ سەر باڵەخانەیەک كراوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سووریەوە بەڕێوەدەبرێت.

تا ئێستا ئیسرائیل بەرپرسیارێتیی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەک لە گرووپی چەکداریی ناسراو بە "بزووتنەوەی مقاومەی ئیسلامیی عێراق"، یەکێک لەو گرووپانەی کە کۆماری ئیسلامی پشتیوانیی دەکات، نووسیویەتی ئەم گرووپە بە بەکارهێنانی مووشەکی کروز چەندین هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامداوە.




🔹٥٥٧ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ڕەنجی خەڵکی گوندی ئیمامزادە ئیبراهیم شەفت لە نزیک ڕەشت کە بە هۆی ناکارامەی یدەسەڵات و نەبوونی ئەمنیەت ماڵەکانیان سووتاوە و دەیان بنەماڵە بێ ماڵ و حاڵ بوون.




🔹٥٥٧ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥گردبوونەوەی ئەندامانی تەعاونی فەرمانبەرانی شارەوانیی گۆڵستان لە ناڕەزایەتی بە بەڵێنی درۆی بەرپرسان

ئەندامانی تەعاونی فەرمانبەرانی شارەوانیی گۆڵستان گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە بێبڕیاری چەندین ساڵەی ئەو داواکارانەی کە ساڵانێکە بڕە پارەیەکیان بە هیوای دەسكەوتنی پەناگەیەك داوە، بەڵام بەرپرسان بەردەوام بەڵێنی ناڕاستیان پێدەدەن، بەڕێوە برد.




🔹٥٥٧ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥پەیامنێرانی بێسنوور: لانیکەم ٢٣ ڕۆژنامەوان لە گرتووخانەکانی ئێراندا بەندکراون

▪️بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی پەیامنێرانی بێسنوور، ئێران لەنێو ١٨٠ وڵاتی جیهان لە پلەی ١٧٦ دایە و بە یەکێک لە "گەورەترین گرتووخانەکانی ڕۆژنامەوانان لە جیهان" هەژمار دەکرێت.
 
▪️رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٤ تایبەت بە ئازادیی ڕاگەیاندن لە وڵاتانی جیهانی بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەدا ئێران، کۆریای باکوور، ئەفغانستان، سووریا و ئەریتریا بە خراپترین وڵاتان لە بواری ئازادیی ڕاگەیاندن هەژمار کراون.
 
▪️ئێران لەنێو ١٨٠ وڵات لە پلەی ١٧٦ دایە و بەپێی ڕاپۆرتەكە لانیکەم ٢٣ ڕۆژنامەوان لەو وڵاتە لە گرتووخانەدان.
 
▪️رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور دەڵێت، دۆخی ئازادیی ڕاگەیاندن لە ئێران دوای دەستپێکردنی ناڕەزاییەکان بە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی خراپتر بووە. ئاماژەی بەوەشداوە، ڕۆژنامەوان و میدیاکارانی سەربەخۆ لە ئێران  بەردەوام ڕووبەڕووی دەستبەسەرکردنی نایاسایی و سەپاندنی سزای قورس دەبنەوە لەو دادگایانەی بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە بەڕێوەدەچن.
 



🔹٥٥٧ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥سەقز: بڕیاری دەستبەسەرکرانی کاتیی مستەفا حەمدی مانگێک درێژ کرایەوە

مستەفا حەمدی، چالاکی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری سەقز، دوای تێپەڕبوونی ماوەی ٢۵ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردن و ڕاگرتنی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ماوەی دەستبەسەربوونی بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە.

بە وتەی سەرچاوە نزیکەکانی بنەماڵەی حەمدی، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەسەر چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە و دابینکردنی بارمتەی پێویست کە لە لایەن ئیتلاعاتی سەقزەوە داوا کراوە، ڕێگری لە ئازادیی کاتیی ناوبراو کراوە.

مستەفا حەمدی، بەڕێوەبەری لاپەڕەی "پرسمان" بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران" دەستبەسەر کراوە.




🔹٥٥٧ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
2024/05/03 17:33:04
Back to Top
HTML Embed Code: